عیراق داوای میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا ده‌كات
|
![]()
ناجح حه‌مودی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ئاشكرایكردووه كه ئه‌مڕۆ مه‌له‌فی میوانداری هه‌شته‌م پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسای بۆ تۆپی پێ ڕاده‌ستی به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا ده‌كات .
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی بكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا عیراق داوای میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێته ده‌كات شانبه‌شانی میوانداریكدنی پاڵه‌وانێتی تازه پێگه‌یشتوان له ساڵی 2013 . شایانی باسه یه‌كێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا ساڵی 2001 دامه‌زراوه‌و شه‌ش ئه‌ندامی هه‌یه كه ئه‌وانیش ئێران و عیراق و سوریا‌و كوێت و ئه‌رده‌ن و لوبنان و فه‌له‌ستینه . |
سه ره تاعیراق داوای میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا ده‌كات
Post a Comment