پۆڵه‌نداو یۆنانیه‌كان به یه‌كسانی یۆرۆیان كرده‌وه
|
![]()
یه‌كه‌م یاری چوارده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به یه‌كسانی كۆتایهات .
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له میانی یاری كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌نداو یۆنان له نێو یاریگای وارشۆی نیشتمانی له پۆله‌ند به یه‌ك گه‌یشتن . هه‌ر له فیكه‌ی ده‌ستپێكه‌وه یاری گه‌رم و گوڕی به خۆیه‌وه بینی تا له ده‌قیقه‌ی 17 هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌نداو یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی لیڤندۆسكی گۆڵی یه‌كه‌می خانه خوێ و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی تۆماركرد‌و به‌ده‌ر له‌و گۆڵه‌ش یۆنان به كه‌متر له یاریزانیچك یاركرد . له سه‌ره‌تای تایمی دووه‌م پلانی یۆنان پیچه‌وانه بووه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌و له ده‌قیقه‌ی 51 دیمیتریس سالبینگیدیس گۆڵی یه‌كسانی و یارییه‌كه‌ی تۆماركرده‌وه‌و هه‌ر ئه‌و تایمه‌ش چیزنی گۆڵپارێزی پۆڵه‌ندا كرایه ده‌ره‌وه‌و یۆنانیه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بون له لێدانێكی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ش تا كۆتایی 1-1 كۆتایهات .
بڕیاره كاتژمیرَ 9,45 ده‌قیقه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیاو كۆماری چیك له دووه‌م یاری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به یه‌ك بگه‌ن و ماڵپه‌ری کوردستان
سپۆرتیش راسته‌وخۆ یاریه‌که ده‌گوازێته‌وه له که‌ناڵه‌کانی(+1،+2،+3،+12،+13) |
سه ره تاپۆڵهنداو یۆنانیه‌كان به یه‌كسانی یۆرۆیان كرده‌وه
Post a Comment