چیک ٠-١ پرتوگال: کوڕە زێڕینەکەی ڕیاڵ ئەمجارەش فریادڕەسی پرتوگال بوو

Thursday, June 21, 20120 التعليقات


چیک ٠-١ پرتوگال: کوڕە زێڕینەکەی ڕیاڵ ئەمجارەش فریادڕەسی پرتوگال بوو

ئەمشەو لە یەکەم یاری قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەردوو هەڵبژاردەی چیک و پرتوگال بەیەک گەیشتن

چیک یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم و پرتوگالیش دووەمی کۆمەڵەی دووەم بوو. پیتەر چیک و هاوڕێیانی ئاگاداری ئەوەبوون پرتوگال هۆڵەندای بە چ دەردێک برد و ئاگادارنەبن تووشی شکستێکی سەخت دێن هەربۆیە پلانی بەرگرییان هەڵبژارد، بەشێوەیەک تەنیا میلان بارۆش لە هێڵی پێشەوە دەبینرا

پلانەکەی چیک بۆ ڕاگرتنی ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی  لە نیوەی یەکەمدا سەرکەوتوبوو ، ڕێگەیان نەدا بە ئاسانی پرتوگال نزیکی گۆڵ ببێتەوە هەرچەندە ڕۆناڵدۆ دووجار تۆپەکەی کێشا بە ستونی گۆڵدا

لە نیوەی دووەمدا پرتوگال کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست، بەڵام چیک هەرزوو کەوتنە خۆیان و پاشەکەشیانکرد بۆ بەرگری  ئەمەش جارێکیتر تۆپی گەڕاندەوە بۆ نێو یاریگا و ئاسان نەبوو بۆ پرتوگال گۆڵ تۆماربکەن.  هەلبژاردەی چیک یش بەنیاز نەبوون هیچ هێرشێک ببەن بەشێوەیەک بە درێژایی یارییەکە هیچ لێدانێکیان نەبوو بۆ گۆڵ

بەڵام سوپەرستار کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕێگەینەدا یارییەکە بەو ئەنجامە بمێنیتەوە و بە لێدانێکی سەری بەهێز و جوان لە خولەکی  ٧٩  گۆڵی هەردوو چیکەکەی هەژاند و سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکەی هێنا. ئەو گۆلە چیکی بێ هیواکرد و لە توانایاندا نەبوو  ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و هەر بەو شێوەیە بەکۆتاهات

پرتوگال لە چوارگۆشەی زێڕین ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان ئیسپانیا و فەڕەنسا دەبێتەوە
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان