ئهڵمانیاو ئیتاڵیا له جهنگێكی نوێدا به یهك دهگهن |
![]() ئەمشەو یاریگای نیشتیمانی لەوارشۆ – ی پایتەختی پۆڵەندا یارییەكی ئاگرین لەخۆ دەگرێت و یارییەكەش دووەم یاریی پێشكۆتایی یۆرۆ – ی پۆڵەنداو ئۆكرانیایە و هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا ئەنجامیدەدەن. یارییەكە سەعات 9:45 دەقیقەی شەو دەستپێدەكات: یاریی: ئیتالیا × ئەڵمانیا یاریگا : یاریگای نیشتیمانی لە وارشۆ. *ناوبژیوان: ستیڤان لانۆی – فەرەنسا. ماڵپهری کوردستان سپۆرتیش راستهوخۆ یاریهکه دهگوازێتهوه له کهناڵ +1 ریزبەندیی جیهانیی هەردوو هەڵبژاردەكە: ئەڵمانیا - سێیەم (1288 خاڵ) ، ئیتالیا دوانزەیەمین (977 خاڵ). ئیتالییەكان لەم یۆرۆیەدا بە یەكسانبوون لەگەڵ ئیسپانیا 1 – 1 دەستیان پێكرد و دووەمی گرووپی سێیەم بوون دووەم یاریش 1 – 1 لەگەڵ كرواتیا یەكسان بوون و سێیەم یارییشیان 2 – 0 لە ئێرلەندا بردەوە، لەیاریی قۆناغی 8 هەڵبژاردەشدا بەپەنالتی لە ئینگلتەرا یان بردەوەو بۆ ئەم یاریی سەركەوتوون. بەڵام ئەڵمانییەكان یەكەم یارییان لەم یۆرۆیەدا بەبردنەوەیكی گرنگ دەستپێكردوو 1 – 0 لەپورتوگال-یان بردەوە، پاش ئەم بردنەوەیە 2 – 1 لە هۆڵەندا و بەهەمان ئەنجامیش لە دانیمارك – یشیان بردەوە، لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەشدا 4 – 2 لەیۆنانیان بردەوەو بۆ ئەم یارییە سەركەوتن و بوون بەیەكەم هەڵبژاردە بەبردنەوەی 4 یاریی یەك لەسەر یەك بگەنە ئەم قۆناغەی یارییەكان. ئەم یارییە بۆ ئەڵمانییەكان گرنگییەكەی تەنیا لەوەدا نییە كە ئەگەر یارییەكە بباتەوە دەگاتە یاریی كۆتایی، بەڵكو گرنگییەكی تری هەیە ئەویش ئەوەیە تا لاپەڕەیەكی نوێ و گەش لەمێژووی رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیاندا تۆماربكات و ئەو پەڵە رەشە بسڕێتەوە كەوابەناوچەوانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوەیه، ئەویش دوا دۆڕاندنی ئەڵمانییەكانە 0 – 2 بەئیتالیا لە مۆندیالی 2006 – ی ئەڵمانیادا و لەناوجەرگەی ئەو وڵاتهدا بوو. ئەڵمانییەكان كاتێك ئەم یارییە ئەنجامدەدەن، لەڕووی پشوودان و خۆ ئامادەكردنەوە بۆ ئەم یارییە، لە ئیتالییەكان باشترن، ئەمان دوو رۆژ پێش ئیتالییەكان پشوویانداوە و خۆیان ئامادە كردووە. بەڵام لەڕووی مێژووی رووبەڕوو بونەكانیانەوە، لەحەوت یاریی رەسمی واتە یارییەكانی یۆرۆ و مۆندیالدا ئەم دوو هەڵبژاردەیە رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە. لەهیچ كام لەو یارییانەدا ئەڵمانییەكان نەیانتوانیوە لەئیتالییەكان ببەنەوە بەمشێوەیە: *مۆندیال 3 بردنەوە بۆ ئیتالیا و دوو یارییش یەكسانبوون. *یۆرۆ دوو یاریی، لەهەردوو یارییەكەدا یەكسانبوون. *دوا بردنەوە: بردنەوەی ئیتالیا بوو 2 – 0 لەمۆندیالی 2006 – ی ئەڵمانیادا. لەم یۆرۆیەدا مانشافت كە یواكیم لۆف راهێنەریی دەكات و فیلیپ لام كاپتنی هەڵبژاردەكەیە، دەیانەوێت ئەو تەلیسمی نەبردنەوەیە لەئیتالییەكان پووچەڵ بكەنەوە و لام و شڤاینشتایگەر و پۆدۆلسكی و كلۆزەو گۆمێز و هاوڕێكانیان ئەو گرێ كوێرەیە بكەنەوە. جگە لەوانەی باسكران، یارییەكە رووبەڕوبوونەوەی مەسعود ئۆزێل و پیرلۆیە، رووبەڕوبوونەوەی مانۆێل نۆیهر و بۆفۆنە، رووبەڕوبوونەوەی بالۆتێلی و كلۆزەیە كە بەئەستێرەكانی ئەو دوو هەڵبژاردەیە دادەنرێن و ئەم ناوانە دەتوانن ئەنجامی یارییەكەی ئەمشەو یەكلا بكەنەوە. یواكیم لۆف لەم چەند ساڵەی دوایدا توانیویەتی خوێنی تازەو گیانی تازە بكات بەجەستەی مانشافتدا و هەڵبژاردەیەكی تاڕادەیەك جێگیر و هاوسەنگ بەیاریزانی لاوو نوێ و بەئەزموون و بەتەمەن درووستبكات. چیزاری براندێلی راهێنەری ئیتالیاش هەمان هەنگاوی ناوە، بەڵام وەك ئەڵمانییەكان هێشتا تیپەكەی ماویەتی جێگیر ببێت و هێشتا لەقۆناغی ئینتیقالیدایە. لەهەردوو یارییەكەی پێش یاریی كۆتایی ئەم دوو یۆریەدا هەركام لەهەڵبژاردەكان یارییەكە لەبەرامبەرەكەی بباتەوە، بەموفاجەئە دانانرێت، ئەگەر ئیتالیا لەم یارییەوە بگاتە یاریی كۆتایی یان بەپێچەوانەشەوە ئەڵمانیا بگهنە یاریی كۆتایی، ئەوا رووداوێكی نامۆ نییەو ئەنجامەكەش بەموفاجەئە دانانرێت. ئەم ئەگەرە بۆ یاریی پورتوگال و ئیسپانیاش بەهەمان شێوەیە، واتە ئەگەر ئیتالیا و پورتوگال یان ئیتالیا و ئیسپانیا هەروەها ئەگەر ئەڵمانیا و ئیسپانیا یان ئەڵمانیا و پورتوگال بگەنە یاریی كۆتایی ئەوا ئەگەرە واریدەكانن و چاوەڕوان كروان، نەك چاوەڕوان نەكراو. لەساڵی 1988 – یشەو هەمیشە لەیۆرۆدا و هەر هەشت ساڵ جاریك دوو هەڵبژاردە یاریی كۆتاییان كردووە كەپێشتر و لەقۆناغی یەكەمی یارییەكاندا یارییان پێكەوە كردووە. ئەوەتا یاری كۆتایی یۆرۆی ساڵی 1988 هۆڵەندا و یەكێتی سۆڤیەت كردیان ، یاریی كۆتایی 1996 ئەڵمانیا وچیك كردیان، یۆرۆی 2004 – یش پورتوگال و یۆنان كردوویانە كەپێشتر ئەم هەڵبژاردانە لەقۆناغی یەكەمی یاریەكاندا پێكەوە یارییانكردووە. بۆیە دەشێت ئەم یاریی كۆتاییەش ئیسپانیا و ئیتالیا بیكەن كە لەقۆناغی یەكەمی یارییەكاندا لەگرووپی سێیەمدا پێكەوە بوون و یارییەكەشیان بەیەكسانبوون كۆتایی هات، هەمان شت بۆ ئەڵمانیا و پورتوگالیش لەئارادایە كە لەقۆناغی یەكەمی گرووپەكاندا لەیەك گرووپدا بوون كە گرووپی دووەم بوو لەیارییەكەشیاندا ئەڵمانیا 1 – 0 لەپورتوگالی بردەوە. |
سه ره تائهڵمانیاو ئیتاڵیا له جهنگێكی نوێدا به یهك دهگهن
Post a Comment