شه‌وی ڕابردوو دوو یاری به‌هێزی ترمان له یۆرۆی 2012 دا بینی كه تا دوا خوله‌كیشی ئاشكرا نه‌بوو بوو كه كامه دوو هه‌ڵبژارده سه‌رده‌كه‌ون به تایبه‌ت كه هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له دڵدا بوو گوایه ئیسپانیا و كرواتیا به نیازن گاڵه‌ی پێ بكه‌ن
له یاری یه‌كه‌مدا سكوادلازۆرای ئیتاڵیا و كۆماری ئیرله‌ندا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هه‌موو چاوه‌كان له سه‌ر یاریگای یارییه‌كه‌ی كرواتیا و ئیسپانیا بوو، به‌ڵام كاسانۆ هه‌ر مێشكی له سه‌ر یارییه‌كه‌ی خۆیان بوو كه پاش چه‌ندین هه‌وڵێك دواجار توانی له خوله‌كی 35 دا گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ سكوادلازۆرا تۆمار بكات و هیوایه‌كی زۆری بۆ هه‌موو ئیتاڵییه‌كان دروست كرد و تاییمی
. یه‌كه‌میش هه‌ر به‌و گۆڵه كۆتایی پێهات
له تاییمی دووه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به فشار كردن ده‌ستیان پێكرد و هه‌وڵی تۆمار كردنی گۆڵی یه‌كسان بوونه‌وه له لایه‌ن ئیرله‌نداوه زۆر درا له به‌رامبه‌ریشدا ئیتاڵییه‌كان خه‌ونی تۆمار كردنی گۆڵی دووه‌م و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی تریش له مێشكیاندا بوو تا خوله‌كی 90 ی یارییه‌كه‌ش هه‌ر خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌دا تا سوپه‌ر ماریۆ توانی له خوله‌كی 90 + 1 دا گۆڵی
دووه‌می وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی ئیسپانیایان له به‌ر چاودا بوو هه‌ر بۆیه به خۆشییه‌وه ئازۆری ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ر كرد و گه‌یشته قۆناغی 8 ی یۆرۆ 2012
ئیتاڵیا 2 x ئیرله‌ندا 0
له یاری دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می یۆرۆدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی لاڕۆخای ئیسپانیای هه‌ڵگری نازناوی یۆرۆی 2008 و هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای سه‌رسه‌خت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه كه تیایدا یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئه‌نجامی 2 – 2 ماڵئاوایی به سكوادلازۆرای ئیتاڵیا ده‌كرد ئه‌گه‌ر بهاتایه و 100 گۆڵیشی له به‌رامبه‌ر ئیرله‌ندا تۆمار بكردایه، به‌ڵام پێ ده‌چێت هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر بلانیچ و دیلبۆسكی له زمانی ئیتاڵییه‌كان ترسا بن كه پێش یارییه‌كه هه‌موان ده‌یانووت گوایه ئه‌و دوو وڵاته فێڵ ده‌كه‌ن تا ئیتاڵیا بكه‌نه ده‌ره‌وه له یۆرۆ هه‌ر بۆیه به مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆڵ یارییان كرد و هه‌موو شتێكیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر كرد، به‌ڵام تا خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه هیچ كام له‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن تا خوله‌كی 88 كه به سێ یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تۆپێكیان له هیچه‌وه دروست كرد و به پاككراوی پێشكه‌ش به خیسۆس ناڤازی چاو سه‌وزیان كرد و ئه‌ویش تۆپه‌كه‌ی له گۆڵی بیستی كۆزای گۆڵچی كرواتیادا چه‌قاند و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌رخست بۆ قۆناغی 8 ی یۆرۆ وه‌ك یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و ئیتاڵیاشی خسته پله‌ی دووه‌مه‌وه و ماڵئاواییان به یه‌كێك له مه‌زنترین هه‌ڵبژارده‌كانی یۆرۆ كرد كه ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بوو.
ئیسپانیا 1 x كرواتیا 0
.......................................................................
Post a Comment