
کوڕە شینەکانی ئیتاڵیا بۆ لێدانی سێ شێرەکە یاریدەکەن
بڕیارە لە دوا یاری ئەمشەوی قۆناغی ھەشتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کاتژمێر 9:45 خولهک ھەردوو ھەڵبژاردەی ئیتاڵیاو ئینگلتەرا بە یەک بگەن .
ئەم یارییە چاودێرانن بە یاری مان و نەمان و تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی پەڕینەوەی بۆ ھەردوو ھەڵبژاردە ناودەبن , ئینگلیزەکان ئەمەلیان لە پێناو جیرارد چینیوەتەوەو لە بەرامبەردا ھێڵی گرێدراوی ئیتاڵیاش بە ئاندریال پیرلۆ سپێردراوە .
لە مێژووی ڕوبەڕوونەوەکانی ئەم دوو ھەڵبژاردە ٢٢ یاری ھەیە کە ٩ یاری بۆ ئیتاڵیا بووە ٧ یاریش بۆ ئینگلتەرا و ٦ یەکسانیش تۆمارکراوە .
Post a Comment