ئاریێن ڕۆبێن لە میونشن دەمێنێتەوە

Saturday, June 16, 20120 التعليقات


ئاریێن ڕۆبێن لە میونشن دەمێنێتەوە


باوکی یاریزان ئاریێن ڕۆبێن دانی بەوەنا کە ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندی یانەی
 بایێرن میونشن جێناهێڵێت لەم هاوینە

لە ماوەی ڕابردوو پڕوپاگەندەکان باسیان لە نیگەرانی ئەم یاریزانە کرد لە بایێرن و باسیان لە گواستنەوەی کرد بۆ یانەیەکی تری دەرەوەی ئەڵمانیا.

ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسی فڕانک ڕیبێری لە ماوەی ڕابردوو بڵاوی کردەوە کە هاوڕێیەکی نێزیکی ڕۆبێن نیە ئەمەش وای کرد هەواڵەکانی دەرچوونی زیاد بکات.

بەڵام گرێبەستی ڕۆبێن لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ بەسەر دەچێت و هانس ڕۆبێن لە لێدوانێکیدا ووتی :

ئاریێن ڕۆبێن گرێبەستی لەگەڵ میونشن هەیە و ڕەتی دەکەمەوە ڕۆبێن بایێرن جێبهێڵێت،هەرچیەک ڕوو بدات لە وەرزی داهاتوو  ڕۆبێن یاری بۆ میونشن دەکات
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان