
له‌میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی (12)یه‌می قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی عێراق بۆ تۆپی پێی، ڕۆژی سێشه‌ممه (26/6) كاتژمێر حه‌وتی ئێواره یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) له‌شاری هه‌ولێر، میوانداریی یانه‌ی كه‌رخ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی یانه‌ی هه‌ولێر، له‌م یارییه‌دا هه‌ریه‌كه له (واسق محه‌مه‌د) ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست، (مه‌یسه‌م خه‌مات) یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م، (عه‌لی زێدان) یاریده‌ده‌ری دووه‌م‌و (به‌كر مه‌حمود) ناوبژیوانی چواره‌م یارییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
پێش ئه‌و یارییه‌ش، یانه‌ی هه‌ولێر به‌كۆكردنه‌وه‌ی (63) خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی عێراق دێت‌و یانه‌ی كه‌رخ به‌كۆكردنه‌وه‌ی (30) خاڵ له‌پله‌ی (16)یه‌مدا دێت.
-----------------------------------------------------------------
Post a Comment