له‌به‌ر بێبه‌شنه‌بونی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی شاری سلێمانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی گرنگترین یاری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانی له‌یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌رێمه بێ وڵاته‌كان وه‌رگرت كه یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان‌و ئۆكستانیا له‌شاری سلێمانی‌و له‌نێو یاریگه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌ببات.
(سه‌فین كانه‌بی) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای پاڵه‌وانێتی فیفای هه‌رێمه‌كان وتی:"یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌رێمه بێ وڵاته‌كان، بڕیاریاندا یه‌كێك له‌یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌پاڵه‌وانێتی فیفا له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر بۆ بینینی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان".
كانه‌بی وتیشی:"بڕیارماندا یه‌كێك له‌یارییه گرنگه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كه یاریی نێوان كوردستان‌و ئۆكستانیا له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامبدرێت".
ئاماژه‌ی به‌واده‌ی یاركه كرد‌و ڕایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (6/6) كاتژمێر پێنجی ئێواره له‌نێو یاریگه‌ی سلێمانی یاریه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كانه‌بی هیواشیخواست جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست بێن‌و پاڵپشتی له‌هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بكه‌ن، تا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبهێنن.
-----------------------------------------------------------------
Post a Comment