ھەموو کوردستان چاوەڕێتانە
|
![]()
ئێوارەی ئەمڕۆ بە دیاریکراوی لە کاتژمێر ٧ بە کاتی کوردستان و لەسەر یاریگای شەھید فرەنسو ھەریری لە میانی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ھەرێمەکان ( ڤیڤا) ھەردوو ھەڵبژاردەی کوردستان و قوبرسی تورکی بە یەک دەگەن .
ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ ئەم یارییە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگاکەی چاوەڕوانی ملیۆنەھا کەس یاریدەکات و دەیەوێت ٩-٦ بکاتە ڕۆژێکی مێژووی لە کوردستان . ھەڵبژاردەی کوردستان کە ڕێکخەری ئەم پاڵەوانێتیە بوو بە بەشداری ٩ ھەرێم تا ئێستا دوای سێ یاری ھیچ شکستێکی نەبووەو تەنھا گۆلێکی لێکراوە . لە بەرامبەردا قوبرس ھەڵبژاردەیەکی بەھێزی پاڵەوانێتیەکەیەو لە سەرحسابی زەنزیبار گەیشتە یاری کۆتایی . ئەوەی داواکراوە ئەمڕۆ ھەموو کوردستان بەک دەست بێت بۆ پاڵپشتی ئەو ھەڵبژاردەیەو وەک ئەوەی ئەوانیش بەلێنیان داوە سەرکەوتن و خۆیشی لە دوای ٩٠ دەقیقە سەرتاپای کوردستان بگرێتەوەو بۆ یەکەم جار لە دوای ثێنج ثاڵەوانێتی ئەو جامە بەرزبکەنەوە . |
سه ره تاھەموو کوردستان چاوەڕێتانە
Post a Comment