هاورد ویب بۆ ناوبژیوانی یاری كۆتایی پاڵێوراوه
|
![]()
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی ناوی هاورد ویبی بۆ یاری كۆتایی جامی یۆرۆی 2012 ده‌ستنیشانكردووه كه بڕیاره ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگای ئۆلۆمپی شاری كیڤی ئۆكرانیا به‌ریِوه‌بچێت .
ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن" ی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه كه ویبی ئینگلیزی به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ گرتنه ده‌ستی ناوبژیوانی یاری كۆتایی ئه‌وه‌ش پاش چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی له به‌ڕێوه‌بردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2010. شانبه‌شانی ویب لیژنه‌ی ناوبژیوانانی یۆرۆی 2012 كه كۆلینای ئیتاڵی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات هه‌ریه‌كه له ناوبژیوانی پورتوگالی بیدرو بروینكا و نیكولا ریزی‌ولی ئیتاڵی بۆ یاری كۆتایی پاڵاوتووه . |
سه ره تاهاورد ویب بۆ ناوبژیوانی یاری كۆتایی پاڵێوراوه
Post a Comment