كه‌ڵه‌شێره شینه‌كان له ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی شێره سپیه‌كاندان
|
![]() ئه‌مڕۆ چواره‌م ڕۆژی پاڵه‌وانیَتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپایه‌و كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میش یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كه‌ن ,یه‌كه‌م یاری ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7 له نێوان هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نساو ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌ده‌چێت . فه‌ره‌نسا كه ناسراوه به كه‌ڵه‌شێره‌كان ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت به ڕابه‌رێتی لۆران بلانی ڕاهێنه‌ریان یه‌كه‌م سێخاڵ بچنه‌وه سه‌رجه‌م یاده‌وره‌یه تاڵه‌كانیان دوای مۆندیالی 2010 بسڕنه‌وه هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌و ژماره‌یان بكه‌ن كه 21 یارییه توشی شكست نه‌هاتوون. بۆ ئه‌م یارییه فه‌ره‌نسا متمانه‌ی ته‌واوه‌تی داوه‌ته فرانك ریبیری و بنزیما و بۆ هێڵی دواوه‌ش میكسیس و عادل رامی . له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را یه‌كیَكه له هه‌ڵبژارده خاوه‌ن كێشه‌كان له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌و پێیه‌ی ڕۆنی بۆ دوو یاری ڕاگیراوه‌و فرانك لامپارد وگاری كاهیل وگاریس باری پێكراون بۆیه هۆدسۆن له هێلی پێشه‌وه پشت به ئه‌ندی كارول ودانی ویلبیك ده‌به‌ستێت . هه‌رچی ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه 28 جار ڕوبه‌ڕووی یه‌كتر بونره‌وه 16 جار ئینگلیز براوه بووه‌و 8 جاریش فه‌ره‌نساو چوار یه‌كسانیش تۆمار كراوه تێیدا ئینگلته‌را 66 گۆڵی كردووه‌و فه‌ره‌نساش 35 جار تۆڕی ئینگلته‌رای هه‌ژاندووه . |
سه ره تاكهڵهشێره شینه‌كان له ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی شێره سپیه‌كاندان
Post a Comment