ئەو ئەستێرانەی لە یۆرۆ بێبەشن
|
![]()
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا چوارساڵ جارێک ڕێک دەخرێت, کە دەنگ و ڕەنگی تۆپی پێی وڵاتانی کیشوەری ئەوروپایە, ئەو پاڵەونێتییە پێش ئەوەی بگاتە وڵاتی ڕێکخەر, بە چەند فلتەرێکدا تێپەر دەبێت, تا ئەو کاتەی (١٦) تیپی قۆناغی کۆتایی دەردەکەوێت.
دوای دەرکەوتنی تیپەکانی کۆتایی, ئەوە لەگەڵ ھەر خولێک چەندین ھەڵبژاردەی بەھێز و یاریزانی دیار بە ھۆی پێکان, یاخود بە ھۆی نەگەیشتنی تیپەکانیان بۆ قۆناغی کۆتایی بێبەش دەبن لەو پاڵەوانێتییە گەورەیە, دیارە لەگەڵ پاڵەوانێتی ئەمساڵ چەندین ھەڵبژاردەی و یاریزانی دیار بەھۆی پێکان و نە گەیشتنی تیپەکانیان بۆ قۆناغەکانی کۆتایی, دەبێت لە شاشەی تیڤیەکانەوە" سەیاری یارییەکان بکەن. بۆیە لێردە ناوی بەشێک لەو ھەڵبژاردنە و یاریزانەکانی بەس دەکەین کە نە گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە. ئەو ھەڵبژاردە و یاریزانانەی بەشداری پاڵەوانێتییەکە ناکەن بەھۆی سەرنەکەوتنی تیپەکانیان بۆ قۆناغی کۆتایی ئەمانەن. ھەڵبژاردەی تورکیا یەکێکە لەو تیپانەی لە چەند پاڵەوانێتی پێشوو توانیەتی بگاتە قۆناغەکانی کۆتایی و ئەو تیپە بەوەناسراوە لە ھەر خولێکدا بێت ئەوە ئەو خولە تاموچێژی تایبەتی دەبێت , کەچی ئەو تیپە لەم پاڵەوانێتییە بێبەشەو لە گەڵ چەندین یاریزانی دیاری وەک (نوری شاھین, خەلیل ئاڵتن تۆپ, حەمید ئاڵتن تۆپ, ئاردا توران, سەمیح شانتورک). یەکێکی دیکە لەو ھەڵبژاردانە, ھەڵبژاردەی سویسرایە, کە خاوەنی یەکێک لە گەورەترین ڕاھێنەرەکانی جیھانە, ئەویش ئەڵمانی ئۆتمار ھتسفێلدە, ئەوەجگە لەوەی چەندین یاریزانی دیاری لە سەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا ھەیە وەک (ستیڤان لیشتاینەر , بارنێتا , ئارین دیر دیوک). ھەڵبژاردەی بەلجیکا" یەکێکە لەو تیپانەی ماوەیەکی زۆرە لە گەیشتن بە دوا یارییەکان بێبەشە و خاوەنی چەندین یاریزانی باش و دیارە وەک یاریزان کۆمبانی" کاپتنی یانەی مانچستەر ستی و فیرتۆنگینگ" کاپتنی یانەی ئەجاکس ئەمستەردام و یاریزانی ھونەری ھارزارد" یاریزانی پێشووی یانەی لیل و ئێستای چێڵسی. ھەڵبژاردەی سڕبیا یەکێکە لەو تیپانەی دیکە کە خاوەنی چەندین یاریزانی دیار و باش و خاوەن ھونەری تایبەت بە خۆیانن, کەچی ئەم ھەڵبژاردەیە وەک ھەڵبژاردەکانی دیکە بێبەش بوو لە گەیشتن بە کۆتاییەکانی یۆرۆی" ئەمساڵ, لە ھەمان کاتدا ئەم تیپەش خاوەنی چەندین یاریزانی دیارە وەک یاریزان( برانیسلاڤ ئیڤانۆڤیچ , ئەلکساندەر کۆلارۆڤ, دیان ستان کۆڤیچ , نیکۆلا زیدچ) ئەمەش ناوی چەندین یاریزانی دیاری دیکە, کە بە ھۆی سەر نەکەوتنی ھەڵبژاردەکانیان لە بەشداری کردن لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێبەشن. میرۆکۆ فۆسینچ لە ھەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ ستڤان یوڤیتچ لە ھەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ مارتن سکرتل لە ھەڵبژاردەی سلۆفاکیا مارک ھامسیک ھەڵبژاردەی سلۆفاکیا ئیدین دیزکۆ لە ھەڵبژاردەی بۆسنە و ھەرسک گارس بیل لە ھەڵبژاردەی وێڵز بێلامی لە ھەڵبژاردەی وێڵز چارلی ئادەم لە ھەڵبژاردەی سکۆتلەندا |
سه ره تائەو ئەستێرانەی لە یۆرۆ بێبەشن
Post a Comment