
ئه‌مه هه‌شت هه‌ڵبژارده‌كه‌ی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی یۆرۆن
پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له كۆمه‌ڵه‌ی چواری یۆرۆدا هه‌موو شتێك له كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی 2012 كۆتایی پێهات و ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كان پشوون
سبه‌ی شه‌و پێنج شه‌ممه یارییه‌كانی قۆناغی 8 ی یۆرۆ به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئاگرین له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی كۆماری چیكی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و پورتوگالی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات
شه‌وی پێنجشه‌ممه سه‌عات 9.45 به كاتی هه‌رێمی كوردستان
چیك یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌ك x پورتوگالی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دوو
شه‌وی هه‌ینی داهاتوو
ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م x یۆنان دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
شه‌وی شه‌ممه‌ی داهاتوو
ئیسپانیای یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێ x فه‌ڕه‌نسای دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چوار
شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو
ئینگلته‌رای یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چوار x ئیتاڵیای دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێ
جێی ئاماژه بۆ كردنه پاش ته‌واو بوونی ئه‌و یارییانه‌ش هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی واتا چوار گۆشه‌ی زێڕینی یۆرۆی 2012 به ده‌رده‌كه‌ون و شه‌وانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووه و دواتر هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ڕێوه ده‌چن
.....................................................
Post a Comment