
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له كاسی جیهانی 1990ه‌وه نه‌یتوانیه‌وه هیچ په‌نارتیاتێك بباته‌وه و بۆته مایه‌ی بێئومێدی هانده‌رانی. دوێنێ شه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه به په‌نارتیات به هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیای دۆڕاند و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد كه بووه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده كه 6 جار له‌سه‌ر یه‌ك له لێدانه یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كاندا دوچاری شكست بێت. ئه‌مه‌ش كورته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و 6 پاڵه‌وانێتیانه:
1- كاسی جیهانی 1990
كاسی جیهانی 1990 كه له وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌نجامدرا و به بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا كۆتایی هات. له قۆناغی پێش كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای بوونه‌وه، یاریه‌كه درێژ كرایه‌وه بۆ لێدنی په‌نارتیات و به دۆڕاندی ئیتگلته‌را كۆتایی هات پاش ئه‌وه‌ی یاریزان (ستوارت پیرس) دوا په‌نارتی له‌ده‌ستدا.
![]() | ||||
2- یۆرۆی 1996
یۆرۆی 1996 كه له وڵاتی ئینگلته‌را ئه‌نجامدرا به هامان شێوه‌ی كاسی جیهانی 1990 له قۆناغی پێش كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوونه‌وه و به هه‌مان شێوه ئینگلته‌را له‌ڕێگه‌ی لێدانه‌كانی په‌نارتیه‌وه به ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تووشی شكست هاتن كاتێك (ئه‌ندریاس مۆله‌ر) گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا تۆماركرد.
3- كاسی جیهانی 1998
كاسی جیهانی 1998كه له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدرا و هه‌ر به بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساش كۆتایی هات. له‌م پاڵه‌وانێتیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له قۆناغی 16دا روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بووه‌وه، پاش یه‌كسان بوونیان به 2 گۆڵ بۆ هه‌ردوو لا په‌نایان برده به‌ر لێدانه‌كنی په‌نارتی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه. ئه‌م په‌نارتیاته‌ش به دۆڕاندنی شیتگلته‌را كۆتایی هات پاش ئه‌وه‌ی یاریزان (ديڤد بوتی) دوا په‌نارتی بۆ ئینگلته‌را له‌ده‌ستداو هاوڕێكانی تووشی بێئومێدی كرد.
4- یۆرۆی 2004
یۆرۆی 2004ی وڵاتی پرتوگال به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان كۆتایی هات. هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له قۆناغی چاره‌كی كۆتاییدا روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال بووه‌وه و به هه‌مان شێوه‌ی جاره‌كانی پێشوو به‌خت یاوه‌ری ئینگلیز نه‌بوو و له‌ڕێی په‌نارتیته‌وه به هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگالی دۆڕاند. شایه‌نی باسه كه لێدانی بردنه‌وه‌ی پرتوگال گۆڵچی (ریكاردۆ) ئه‌نجامیداو و به باشترین یاریزانی یاریه‌كه ده‌ستنیشانكرا.
5- كاسی جیهانی 2006
له كاسی جیهانی 2006ی وڵاتی ئه‌ڵمانیادا به هه‌مان شێوه هه‌ڵبژارده‌كانی ئیتگلته‌را و پرتوكال به‌یه‌ك گه‌یشتن. هه‌ڵبژارده‌كه‌ان به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون و په‌نا برایه به‌ر لێدانه‌كانی په‌نارتی. ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی (كریستیانۆ رۆنالدۆ) توانی سه‌ركه‌وتووانه لێدانی كۆتایی بۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئه‌نجامبدات و بیان گه‌ێنێته قۆناغی داهاتوو.
6- یۆرۆی 2012
دواهه‌مین دۆڕاندنی ئینگلته‌را به لێدانه‌كانی په‌نارتی دوێنێ شه‌و بوو كه به هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای دۆڕاند و بو شه‌شه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك هانده‌رانی تووشی بێئه‌مێدی كرد و ژاره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی بۆ خۆی تۆماركرد.
Post a Comment