شێرەکانی ڕافیدەن نەیانبردەوە

Tuesday, May 29, 20120 التعليقات


شێرەکانی ڕافیدەن نەیانبردەوە


ئێوارەی دوێنێ لە وڵاتی تورکیاو لە میانی دواین ئامادەکاریەکانیان لە کەمپەکەیاندا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە یاریەکی دۆستانەدا ڕوبەڕووی ھەڵبژاردەی بوتسوانا بونەوە.

 ھەر لەسەرەتاوە شێرەکانی ڕفدەین دەستیان بەسەر یاریەکەداگرت و لە خولەکی ٤ی سەرەتای یاریەکە گۆڵێکیان لەڕێگەی کەڕاڕ جاسمەوە تۆمارکرد تایمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتای ھات و تایمی دوەمیش بەھەمان ڕتمی تایمی یەکەم ڕۆیشت بەڵام لە خولەکەکانی کۆتای یاریەکەدا ھەڵبژاردەی بوتسوانا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و یاریەکەش ھەر بەو ئەنجامە کۆتای ھات .

 ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق لە 3 ى مانگی داھاتوو ڕوبەڕووی ھەڵبژاردەی ئەردەن دەبێتەوە لە میانەی یاریەکانی پالاوتن بۆ جامی جیھانی ٢٠١٤ی بەڕازیل.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان