هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و ڕیاڵ مه‌درید ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی (نوری شاهین)ی توركی و یاریزانی شاهانه بۆ یانه ئیتاڵییه‌كه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی لاگازێتادیللۆسپۆرت، كه ئۆلێسپۆرت گواستوویه‌تییه‌وه، میلان گرێبه‌ستێكی به‌بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ خستووه‌ته به‌رده‌م یانه‌ی شاهانه بۆ ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌و یاریزانه.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونیكردوه‌ته‌وه، یانه‌ی شاهانه به گرێبه‌سته‌كه ڕازیبوون و ته‌نها ئیمزاكردنی ماوه، ئاشكراشیكردووه، په‌یوه‌ندی باشی نێوان (فلۆره‌نتینۆ پیرێز)ی سه‌رۆكی ڕیاڵ و (ئه‌دریانۆ گالیانی)ی جێگری سه‌رۆكی میلان، هۆكار بووه بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو یانه‌كه.
-----------------------------------------------------------------
Post a Comment