بومەلەرزە یارییەکەی ئيتاڵیای دواخست
|
![]()
گەرچی بڕیار بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەردوو ھەڵبژاردەی ئیتالیا و لۆکسمبۆرگۆ لەرووبەرووبوونەوەیەکی دۆستانەدابە یەک بگەن ، بەڵام دواخرا بۆ کاتێکی دیکە، کە بڕیار بوو لەیاریگای ئینیۆ تاردینی تایبەت بەیانەی پارما ئەو یارییە بکرایە ئەویش بە ھۆی ئەوەی بومەلەرزەیەک ئەمڕۆ سێشەممە باکوری ئیتالیای ھەژاند.
ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەک باکوری ئیتالیای ھەژاند، کە بەھۆیەوە و تائێستا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، ھاوکات زەرەر و زیانێکی زۆریش بەر بینا و دامەزراوەکانی ئو وڵاتە کەوتووە. ئەو بومەلەرزەییەی ئەمڕۆ ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری لەنێو ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانەی ئیتالیادا دروستکردووە، کە ھەفتەی رابردوو بەھەمان شێوە بومەلەرزەیەکی تر لێیداوە و ئێستا لەژێر خێمەدا دەژین. بەوتەی چەند سەرچاوەیەک، تائێستاش ژمارەیەک کەس لەێر دار و پەردووی بینا رووخاوەکاندا گیریان خواردووە و چاوەڕێی رزگار کردنیانن. بەوتەی ئەو سەرچاوانە، بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ ١٥ کەسی کوشتووە و ئەوەی رۆژی ٢٠ی مانگیش، ٧ی دیکەی کوشتووە، کە چەقی بومەلەرزەکە شاری مۆدینا بووە. ھاوکات لقی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی فیراری و ماتۆڕی دوکاتی، داخراون و لەترسی بومەلەرزەکە کاریان وەستاوە. |
سه ره تابومەلەرزە یارییەکەی ئيتاڵیای دواخست
Post a Comment