ده‌ركردن به‌رده‌وامه ، ئه‌حمه‌د شوكریش له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دورخراییه‌وه
|
![]()
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه لابردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له پێكهاته‌كه‌ی به‌شداریكردنیان بۆ پاڵه‌وانیَتی ڤیڤا ده‌ستی پێكردووه , تا ئێستا هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه و یاریزانێكی تریش نێردرایه‌وه ماڵه‌وه .
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له یاریزانان دیار ڕه‌حمان و پرسیار عه‌بدولره‌زا له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه دورخرانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمیش یاریزانی یانه‌ی بروسك و هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌حمه‌د شوكریش دورده‌خرێته‌وه. ئه‌حمه‌د شوكور له لێدوانێكی تایبه‌تی به خه‌ندان سپۆرت ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه لابردنی زۆر موفاجه بوو چونكه ئه‌وان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كردووه به بیانوی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كه یاریزانی به‌رگریكاری ده‌وێت ئه‌ویش پابه‌ندی ئه‌و داوایه بووه و به‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه له گه‌شته‌كه‌ی فه‌له‌ستینی هه‌ڵبژارده‌كه نه‌بووه به‌ڵام ئه‌و ڕێنمایی ئه‌و مه‌شقه ڕۆژانه‌یه‌ی كردووه كه بۆی دانراوه‌و له شاری هه‌ولێر له ماوه‌ی ڕابردوو جێبه‌جێی كردوون . ئه‌و یاریزانه كه پێشتریش یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كردووه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له عه‌بدوڵا مه‌حمودی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه گرت كه ده‌بێت كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره شتی باش و ئه‌زمونی نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن نه‌ك یاریزان به بێ بایه‌خیه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ن . |
سه ره تادهركردن به‌رده‌وامه ، ئه‌حمه‌د شوكریش له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دورخراییه‌وه
Post a Comment