ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی لێره و له‌وه‌ی چه‌ندین پرۆپاگه‌نده له‌سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی پێنجه‌م پاڵه‌وانێتی(VIVA)كرا،كه وا بڕیاره له مانگی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی: تا ئێستا هیچ كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی پێنجه‌م پاڵه‌وانێتی ڤیڤا ده‌ستنیشان نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرا، كه گوایه من ده‌ستنیشان ده‌كریم بۆ ئه‌م پۆسته، به‌ڵام به پێی سیسته‌می كاركردن، من سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان-م واته سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی گشت لێژنه‌كانی به‌رێوه‌به‌ردنی پێنجه‌م پاڵه‌وانێتی ڤیڤا-م به لێژنه‌ی راگه‌یاندنه‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌لام حوسێن گوتی: یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتیه‌دا سه‌رۆكی لێژنه‌ی راگه‌یاندن ده‌ستنیشان ده‌كات و ئه‌م پۆسته په‌یوه‌ندی به هیچ كه‌سێك و لانێك نییه و یه‌كێتیه‌كه‌مان سه‌رپشكه بۆ ده‌ستنیشان كردنی هه‌ر كه‌سێك.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌لام حوسێن گوتی: میوانداریكردنی كوردستان بۆ پێنجه‌م پاڵه‌وانێتی ڤیڤا ئه‌ركێكی نیشتمانییه و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێك، كه هاوكاری یه‌كێتیه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه میوانداریكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یه و ده‌توانین له رێگه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه زۆر ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی به ده‌ستبهێنین، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك گشت كێشه و گرفته‌كانی خۆیان له لایه‌ك دابنین تاكو ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له رووی رێكخستنه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت.
جێگه‌ی باسه رۆژی سێشه‌ممه یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له هۆڵی كۆنگره‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری گشت ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان سازدا له‌م كۆنگره‌یه چه‌ندین بیروبۆچوون ئاڵوگۆر كرا و بڕیاردرا لێژنه‌یه‌كی راگه‌یاندن ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.

Post a Comment