Monday, April 16, 20120 التعليقات


ئاریێن ڕۆبێن – پێویستە ١٢٠% ـی ئاستمان پێشکەش بکەین!!

ئاریێن ڕۆبێن ڕایگەیاند کە پێویستە باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن تاکو سەربکەون بەسەر یانەی ڕیال مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
هەردوو یانە سبەی سێ شەممە لەسەر یاریگای ئالیانز ئارێنا بەیەک دەگەن و ڕۆبێن پێشبینی یارییەکی زۆری بەهێز دەکات و پێی وایە لۆس بلانکۆس هاوەن کوالیتیەکی زۆر بەرزن لە هێڵی پێشەوە،لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی Marca ووتی :
“ئێمە هەموو شتێک پێشکەش دەکەین،بەڵێن دەدەم بایێرن ـێکی جیاواز ببینن،هیچ گومانمان لەوە نیە کە پێویستە باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین تاکو سەربکەوین بەسەر ڕیال مەدرید،نهێنی لە ئاست بەرزی ڕیال ـدا نیە،بەڵام لە هەموویی گرنگتر ئەوەیە خاوەن باشترین ڕاهێنەرن کە دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە یارییانەدا بکات”.
جێگەی ئاماژە پێدانە کەوا ڕۆبێن بۆ ماوەی دوو ساڵ یاری بۆ مەدرید کرد لە ٢٠٠٧ تــا ٢٠٠٩.

Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان