ڕیۆس ده‌گاته ئاستی زیدان و ڕۆناڵدینهۆ
ماركۆ ڕیۆسی ئه‌ڵمانی یاریزانی یانه‌ی بروسیامینشن گلادباغی به‌شدار له خولی بۆندزلیگادا هیواخوازه له داهاتوودا بگاته ئاستی هه‌ردوو ئه‌فسانه‌كانی پێشووی جیهانی تۆپی پێ زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕۆناڵدینهۆ دی ئاسێس گاوجۆی به‌رازیلی.
ئه‌و یاریزانه لاوه له باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه وتی: "ده‌مه‌وێت له داهاتوودا ببمه ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی میللی ئه‌ڵمانیا و له یانه گه‌وره‌كانه‌وه بۆندی گران به‌هام پێشكه‌ش بكرێت ئه‌مه‌ش هه‌وڵی زۆری منی ده‌وێت له داهاتوودا".
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی یاریكردن بۆ یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندیش وتی: "هه‌ڵبژاردنی دۆرتمۆند له سه‌ر حسابی یانه‌ی باڤیاری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه من له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی یۆرگن كلوبدا خۆم باشتر ده‌بینمه‌وه وه‌ك له شێوازی یاریكردنی یوب هاینكس، چونكه یه‌كه‌میان یاریزان زیاتر ئازاد ده‌كات وه‌ك له دووه‌م كه په‌یوه‌ستت ده‌كات به كۆمه‌ڵێك پلان و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه".
جێی ئاماژه بۆ كردنه یاریزانی ناوبراو له ئێستادا به یه‌كێك له به‌هره‌مه‌نده‌كانی تۆپی پێی وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌ژمارد ده‌كرێت و به بڕوای پسپۆڕانی بواری تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌و یاریزانه له داهاتوودا نه‌ك ده‌بێته باشترین یاریزانی ئه‌و وڵاته به‌ڵكو ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌وروپا و جیهانیش.
-----------------------------------------------------------------
https://www.facebook.com/kurdistan24sport

Post a Comment