ڕایۆ ڤالیکانۆ ٠-١ ڕیاڵ مەدرید : بە گۆڵێکی کریس لۆس بلانکۆس سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەفتەی ٢٥ی خولی ئیسپانیدا یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکەی کرد .
رایۆ ڤالیکانۆ لە باشترین ساتەکانیدایە و ڕیاڵ مەدریدیش هەوڵی دەدا بەشێوەیەکی کاتی جیاوازییەکە بەرزبکاتەوە بۆ ١٣ خاڵ لەگەڵ بەرشلۆنەی خاوەن پلەی دووەم .
یارییەکە هێند ئاسان نەبوو بۆ ڕیاڵ مەدرید وەک چاوەڕواندەکرا و لە نیوەی یەکەمدا یانەی خاوەن یاریگا ئاستێکی بەرزی نیشاندا و نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم . لە بەرامبەردا ڕیاڵ نەیتوانی ئاستی ڕاستەقینەی نیشان بدات و هێڵی پێشەوە لاوازی پێوەدیار بوو . نیوەی یەکەم بە بێ گۆڵ بەکۆتاهات .
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا کە بە نیوەی ڕاهێنەر ناسراوە هەر لە سەرەتاوە ڕیاڵ دەستی خۆی وەشاند و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گۆڵکاری یانەکە لە خولەکی ٥٤ توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات . دوای ئەو گۆڵە ڕیاڵ باشتر دەبینرا بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ڕایۆ ڤالیکانۆ هێرشەکانیان چڕکردەوە و نزیک بوون لە تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر بە تایبەت لە دوو هێرشدا کە دوو گۆڵی ١٠٠% یان لەدەستدا . بەڵام هیچ شتێک لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا و ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی و سەرکەوتنێکی زەحمەتی تۆمارکرد .
Post a Comment