ڕۆناڵدۆ لویس نازارۆ دالیما |
![]() ئایا پێویست ده‌كات به هه‌زاره‌ها وشه بنووسین تا خوێنه‌رانمان پێناس و ناسنامه‌ی ڕۆناڵدۆ بزانن یاخود ته‌نها بنووسین دیارده‌یه‌كی تۆقێنه‌ر بوو له جیهانی تۆپی پێدا و به داخه‌وه هه‌زار و ملیۆنان داخ تێپه‌ڕی و هیچی تر نه‌نووسین ئیتر خوێنه‌ره ئازیزه‌كه‌مان خۆیان هه‌موو شتێكیان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. ناو: ڕۆناڵدۆ لویس نازارۆ دالیما له دایك بووی: 22/ 12/1976 نازناو: دادادۆ – دیارده – ڕه‌شه‌با – بكوژی گۆڵچییه‌كان – خێراترین دوو قاچ - تۆقێنه‌ری به‌رگریكاران شوێنی له دایك بوون: بینتۆ ڕیبێرۆ كه هه‌ژارترین ناوچه‌ی ڕیۆ دی جانێرۆیه سه‌ره‌تا ته‌نها ڕۆناڵدۆیه‌كی هه‌ژار و هیچی تر یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی ناوبراویان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام به هۆی نه‌دارییه‌وه نه‌یتوانی پاره‌ی پاسی هاتووچۆی ده‌سته‌به‌ر بكات هه‌ر بۆیه یانه‌كه‌ش ده‌ستبه‌رداری بوون و چی دی باسیان نه‌كرده‌وه دواتر دوو به‌هره دۆزه‌ره‌وه‌ی به‌رازیلی كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ڕۆبێرتۆ و ڕۆجێرۆ بوون په‌لكێشیان كرد بۆ یانه‌ی شه‌بابی سعودی به بڕی 2 ملیۆن لیره.دواتر له ساڵی 1993 دا به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای باشووری كرد بۆ ته‌مه‌ن 17 ساڵان و توانی نازناوه‌كه زۆر به ئاسانی بۆ به‌رازیل یه‌كلا بكاته‌وه ئیتر بانگهێشتكرا بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ناری به‌رازیل له مۆندیالی ئه‌مریكای 1994 دا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یانه‌ی psv ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی به بڕی 6 ملیۆن دۆلار و پاش ئه‌وه‌ی ڕۆماریۆ ئامۆژگاری كرد و قاییلی كرد گواستییه‌وه ئیتر له‌وێوه ناوی ڕۆناڵدۆی بچووك له جیهاندا ناسرا كه له وڵاتی به‌رازیله‌وه ڕووی له ئه‌وروپا كرد بوو و پێشتر بۆ یانه‌كانی ڕامۆس و سانت كریستاڤۆ و دواتریش پێش مۆندیال بۆ كرۆزیرۆ یاری كرد بوو. ئایندهۆڤن ده‌رگای ئه‌وروپا و مێژوو: پاش ڕێنماییه‌كه‌ی ڕۆماریۆ ناوبراو بۆندی له‌گه‌ڵ ئایندهۆڤن ئیمزا كرد و ڕووی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه توانی له یه‌ك وه‌رزدا 35 گۆڵ تۆمار بكات له نیوه‌ی وه‌رزی دواتریشدا مه‌زنترین یانه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و یه‌كێك له زلهێزه‌كانی جیهانی تۆپی پێ گواستیانه‌وه كه ئه‌ویش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی بوو ئیتر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه مووشه‌كه‌كانی قاچی ئه‌و بوونه ڕووخێنه‌ری هه‌موو بلۆك به‌نده‌كان و له دوو ساڵانی 1996 و 1997 دا له سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی تۆپی پێی وه‌رگرت و ناوی چووه لیستی گۆڵكاره مه‌زن و ناوازه‌كانی خولی لالیگای ئیسپانیا و ته‌واوی ئه‌وروپا و جیهانیشه‌وه به تایبه‌ت كه له‌و كاته‌شدا له‌گه‌ڵ سلیساوی به‌رازیلی مه‌زنترین ئاستی پێشكه‌ش ده‌كرد و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ناچار كرد بوو كه ڕۆماریۆ یان بیبیتۆی بۆ بكاته قوربانی كه دواجاریش له مۆندیالی 1998 ی فه‌ڕه‌نسادا ڕۆماریۆی بۆ دوورخرایه‌وه. گه‌یشتنی بۆ به‌رشه‌لۆنه گه‌یشتنێكی پادشایانه بوو: گه‌یشتنی ڕۆناڵدۆ بۆ كه‌ته‌لۆنیا به وێنه‌ی گه‌یشتنی پادشا ده‌شوبهێنرێت، چونكه تا ئه‌مڕۆش ئه‌و یاریزانه عیشقی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به جیاواز ته‌ماشا ده‌كات له هه‌موو عیشقه‌كانی تری و پێی وایه پاش شاره جوانه‌كه‌ی به‌رازیلیا به‌رشه‌لۆنه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه ئه‌می تیادا ژیاوه. له‌گه‌ڵ دابه‌زینی له فرۆكه ئیتر ئه‌و بووه هه‌موو شتێك له دڵی كه‌ته‌لۆنییه‌كاندا و به هه‌زاره‌ها كه‌س پێشوازییان لێ كرد ئه‌ویش به جوانترین و نایابترین شێوه به‌ڵامی دانه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنی به یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه ئیتر هه‌موان كه‌وتنه ژماردنی گۆڵه‌كان بۆی تا له كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا توانی زیاتر له 47 گۆڵ بۆ به‌رشه تۆمار بكات، به‌ڵام به هۆی نه‌زانینی ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه‌وه كه مووچه‌كه‌یان بۆ باشتر نه‌كرد ناوبراو بڕیاریدا بچێته ده‌ره‌وه و مۆراتیش له مێژ خۆی له بۆسه‌دا نابوو بۆی كاتێك هه‌ستا بوو به ده‌ست نیشانكردنی چوار هێرشبه‌ر له نێوان هه‌ریه‌ك له (باتیستۆتا و ئینزاكی و بێرهۆف و ڕۆناڵدۆ) بۆ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی و ئه‌وانیش له نێو ئه‌و گه‌ورانه‌دا ڕۆناڵدۆیان هه‌ڵبژارد هه‌ر بۆیه به سوود وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندییه باشه‌كه‌ی نێوانیان ئینته‌ر توانی ڕۆناڵدۆ له به‌رشه‌لۆنه‌وه بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی. گۆشته جوانه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ له به‌رده‌م قه‌سابه‌كانی كالچیۆدا: ڕۆناڵدۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ئاگادار نه‌بێت له‌و یاریزانانه‌ی كه به قه‌ساب ناویان ده‌ركردووه بۆندی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر ئیمزا كرد و ڕووه و ئه‌و یانه‌یه چوو كاتێك گه‌ییشته فرۆكه‌خانه‌ی میلانۆ زیاتر له 10 هه‌زار هانده‌ر چاوه‌ڕوانی بوون و دواتریش له به‌ر بینای یانه‌كه‌دا 10 تر چاوه‌ڕوانی بوون. ڕۆناڵدۆ به 2 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه‌وه درێسه شین و ڕه‌شه‌كه‌ی نیراتزۆری پۆشی و یه‌كه‌م یاری به‌رامبه‌ر به پیاچێنزا ئه‌نجامدا و ئیتر دڵی هه‌موو ئینتراستییه‌كی داگیر كرد، چونك له‌و یارییه‌دا هاتریك واتا 3 گۆڵی تۆمار كرد و له به‌رامبه‌ردا ئینجا قه‌سابه‌كان كه‌وتنه دان جیڕ كردنه‌وه لێی. ئیتر ئه‌ستێره‌ی ئه‌و له ئاسمانی كالچیۆدا دره‌وشایه‌وه تا گه‌یشته ئاستی گۆڵكاری خوله‌كه ئۆلیڤه‌ر بێرهۆفی ئه‌ڵمانی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئۆدینێزی له‌و كاته‌دا ئیتر ڕۆناڵدۆ ململانێی گۆڵكاری خوله‌كه‌ی ده‌كرد و ململانێی یۆڤانتسیشی ده‌كرد به مه‌به‌ستی به ده‌ستهێنانی نازناوی سیریا A، به‌ڵام ناوبراو له هه‌ردوو نازناوه‌كه بوو به‌و پێیه‌ی له كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی كالچیۆدا و له گرنگترین یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یۆڤی دۆڕان و بێرهۆفیش له ململانێی گۆڵكاراندا به 3 گۆڵ زیاتر پێشی كه‌وت، به‌ڵام ڕۆناڵدۆی بێ هیوا بوو له‌و دوو نازناوه قه‌ره‌بووی به جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ جه‌ماوه‌ری هانده‌ری یانه‌كه دایه‌وه كاتێك له یاری كۆتاییدا به‌رامبه‌ر به لازیۆی هاونیشتمانی ئینته‌ر یاری كرد و توانی ئه‌و جامه وه‌ك میدالیا بكاته ملی هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی. ڕۆناڵدۆ ئیتاڵیای له به‌ر چاو ڕه‌ش بوو: پاش ئه‌و وه‌رزه نیو سه‌ركه‌وتووه ڕۆناڵدۆ 3 وه‌رزی مابوو له بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر كه له هه‌رسێ وه‌رزه‌كه‌دا 15 به 7 به 3 گۆڵی تۆمار كرد ئه‌مه‌ش هه‌مووی به هۆی ئه‌و پێكانه چه‌ند باره بۆوه‌وه كه پێوه‌ی ده‌تلایه‌وه هاوشان له‌گه‌ڵ له ده‌ستدانی نازناوی پاڵه‌وانی جیهان له یاری كۆتایی مۆندیالی 1998 دا به‌رامبه‌ر به زێدان و هاوڕێكانی له هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نسا. درامای ڕۆناڵدۆ سایلانت سه‌ره‌ڕای پێكانه به‌رده‌وامه‌كان و دۆڕاندنی یاری كۆتایی مۆندیال، به‌ڵام هێشتا ڕۆناڵدۆ خۆشه‌ویستی یه‌كه‌می هه‌موانه و ئه‌ستێره‌ی ئه‌ستێره‌كانی كالچیۆیه ئه‌گه‌ر چی چه‌ندین ناوی زه‌به‌لاحی وه‌ك باتیستۆتا و ڤێری و دیلپێرۆ و بێرهۆف و تۆتی و چیێزا و ئینزاكی و زێدان و چه‌ندان و چه‌ندانی تریش بوونیان هه‌بوو. ئه‌ژنۆی هۆكاری وه‌ستانی ئه‌و بوو هه‌ر بۆیه ئینته‌ر ناچار بوو ڕه‌وانه‌ی پاریسی بكات بۆ لای پزیشكی ناودار سایلانت كه ئه‌ویش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد كه ده‌بێت ناوبراو ماوه‌ی 100 ڕۆژ به ته‌واوه‌تی له تۆپ دوور بكه‌وێته‌وه هه‌ر بۆیه پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به فڕۆكه فڕی ڕووه و به‌رازیل و له‌وێ میلانی دۆمینگێزی خواست و پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ی پزیشكه‌كه دیاری كرد بوو ڕۆنی گه‌ڕایه‌وه و ورده ورده كه‌وته‌وه مه‌شق كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی. پزیشكه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ده‌توانێت ته‌نها 20 خوله‌ك یاری بكات هه‌ر بۆیه لیپی له یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیادا به‌رامبه‌ر به لازیۆ ڕۆما سه‌ره‌تا له سه‌ر كورسییه‌كانی یه‌ده‌گ داینیشاند و دواتر له 25 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه‌دا به‌شداری پێكرد كه ئیتر دڵی گۆڵچی یانه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌وته مشتییه‌وه و قه‌سابه‌كانی لازیۆ به تایبه‌تیش فیرناندۆ كۆتۆی پورتوگالی چه‌قۆ و مشاره‌كانیان بۆ له یه‌كتر ده‌سوو. له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌ركه‌وتن و به جێهێشتنی كۆتۆدا له لایه‌ن ڕۆناڵدۆوه پورتوگالییه‌كه له دواوه به توندی له ئه‌ژنۆ پێكراوه‌كه‌یدا و فاوڵێك بۆ ڕۆناڵدۆ هه‌ژمارد كرا دواتر و پاش 6 خوله‌ك جارێكی‌تر ڕۆناڵدۆ به تۆپه‌وه به‌رامبه‌ر كۆتۆ ده‌چوو و له هێڵی به‌رگری لازیۆ نزیك بۆوه، به‌ڵام ئه‌مجاره فیرناندۆ ته‌نها پێشی لێ گرت و له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی كردنی ئه‌و كۆتۆش پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد بۆ دواوه له ناكاو ڕۆناڵدۆ كه‌وت به زه‌ویدا و كۆتۆ و هه‌موو یاریزانانی هه‌ردوولا تۆپیان بیرچۆوه و داوای فریاگوزاری خێرایان كرد بۆ ڕۆناڵدۆ كه ئیتر تووشی پێكانه گه‌وره‌كه‌ی هات كه تا مۆندیالی 2002 ی یابان و كۆریای باشوور دووری خسته‌وه له یاریگاكان. مۆندیال و ئۆلی كان به فه‌رمانی سه‌رۆكی به‌رازیل و به به‌ڵێنی لویس فلیپی سكۆلاری بۆی ڕۆناڵدۆ بانگهێشتی یارییه دۆستانه‌كانی سامبا كرا پێش مۆندیال كه تیایاندا به‌رزترین ئاستی نماییش كرد و دڵی سكۆلاری ئاودا به‌وه‌ی كه گه‌وهه‌ره‌كه‌ی به‌رازیلی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. مۆندیالی یابان و كۆریای باشووری ساڵی 2002 ده‌ستی پێكرد به‌رازیل له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاساندا یاری كرد و یه‌ك دوو جار پێكانی سووك ترسی خسته‌وه دڵی هه‌موان، به‌ڵام ڕۆناڵدۆ هه‌ر وازی نه‌هێنا و به‌رده‌وام بوو پاش كۆمه‌ڵه‌كان به‌رازیل به‌ڵجیكای بڕی و پاشان له درامایه‌كی مه‌زندا كه پاڵه‌وانه‌كانی ڕۆناڵدۆ و ڕۆناڵدینهۆی لاو و پادشا ڕیڤاڵدۆ بوون به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵی ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینهۆ له گۆڵێكی ساحیردا ئینگلته‌رایان كرده ده‌ره‌وه‌ی مۆندیال و خۆیان گه‌یانده قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و له‌و یارییه‌شدا به تاكه گۆڵێكی ڕۆناڵدۆ كه شه‌شه‌م گۆڵی بوو له مۆندیالدا به‌رازیل بردییه‌وه و گه‌ییشته یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر مه‌كینه‌كانی ئه‌ڵمانیا و گۆڵچییه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی ئۆلیڤه‌ر كان كه له‌و كاتدا جیهانی تۆپی پێی تووشی سه‌رسامی كرد بوو، به‌ڵام ڕۆناڵدۆ نا كه توانی له‌و یارییه‌دا 2 گۆڵیش له ئۆلی تۆمار بكات و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی كرده 8 گۆڵ له مۆندیالدا و نازناوی جامی جیهانی بۆ جاری پێنجه‌م بۆ وڵاتی به‌رازیل یه‌كلا كرده‌وه و سێیه‌م نازناوی باشترین یاریزانی جیهانیشی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كرده‌وه. بۆ گالاكتیكۆس ناپاكی له ئینته‌ر كرد: پاش مۆندیال ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بۆوه كه ڕۆناڵدۆ ده‌چێته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تا له‌و كاته‌دا له نێو گالاكتیكۆسی نوێی ئه‌و یانه‌یه‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ زێدان و فیگۆ و ڕائول و هیرۆ و ئه‌وانی تر یاری بكات، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری ئینته‌ر بڕوایان نه‌ده‌كرد ته‌نانه‌ت مۆراتیش كاتێك ڕایگه‌یاند كه ئه‌و: "بڕوا ناكه‌م پاش ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی له ڕێی چاك كردنه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی بۆیمان كرد ئێستا و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئاسته‌كه‌ی جارانی به‌جێمان بهێڵێت"، به‌ڵام دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی مۆراتی ڕۆنی بۆندێكی به بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه ئیمزا كرد و درێسی ژماره 9 ی فیرناندۆ مۆریانتسی وه‌رگرت و له یه‌كه‌م وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ ڕیاڵ توانی 21 گۆڵ تۆمار بكات و خه‌ڵاتی گۆڵكاری خوله‌كه‌ی به ده‌ستهێنا و دواتریش جامی سوپه‌ری ئیسپانیای له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی به ده‌ستهێنا. وه‌رزه‌كانی تر بۆ ڕۆناڵدۆ هێند خۆش و پرشنگدار نه‌بوو به هۆی پێكانه چه‌ند باره بووه‌كانییه‌وه و كردنه ده‌ره‌وه‌ی سامبای به‌رازیل له سه‌ر ده‌ستی فه‌ڕه‌نساكه‌ی زێدان له مۆندیالی 2006 ی ئه‌ڵمانیادا ئیتر دۆخی ئه‌و یاریزانه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی شێوا و دواتریش له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیاڵ خراپتر بوو تا له وه‌رزی 2007 دا به ته‌واوه‌تی دڵی له جه‌ماوه‌ری هانده‌ری یانه‌ی شاهانه شكا كاتێك له نێو سانتیاگۆ بیرنابیۆدا به هوها كردیانه ده‌ره‌وه ئیتر بڕیاری ڕۆیشتنی دا‌و جارێكی‌تر شاری میلانۆی كرده‌وه ویستگه‌ی خۆی. ڕۆنی گه‌ڕایه‌وه میلانۆ و سانسیرۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئینته‌ر نا: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ میلانۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی AC میلانی ڕكابه‌ری ئینته‌ر هه‌موو هه‌وادارێكی یانه‌ی ماره شینه‌كه‌ی تووڕه كرد ته‌نانه‌ت خودی مۆراتی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش كه له‌و باره‌یه‌وه وتی: "داخ نه‌ده‌بوو ڕۆناڵدۆ ئه‌وه بهات هیچ نه‌بوایه نه‌هاتایه‌ته‌وه شاری میلانۆ و به تایبه‌تیش یانه‌ی میلانێسته". وه‌رز و نیوێك واتا تا مانگی شوباتی ساڵی 2008 ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ میلان به پچڕ پچڕی و پێكانه‌كان له هه‌مان شوێنی كۆندا واتا ئه‌ژنۆی یاری كرد و یاری نه‌ده‌كرد تا یانه‌كه له‌و واده‌یه‌دا بۆنده‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ناوبراویش گه‌ڕایه‌وه وڵاتی دایك و له‌وێ پاش 10 مانگ پشوودان و چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆرنتیازی جه‌ماوه‌ریترین یانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئیمزا كرد و ماوه‌ی وه‌رزێك یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كرد و ساڵی دواتر پێكانه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و ماوه‌یه‌ك دووركه‌وته‌وه كه دواجار و له 15 – 2 – 2011 دا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا و به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه كه بێگومان ئێمه‌شی چاو پڕ فرمێسك كرد وازهێنانی خۆی له یاریكردن ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناوازه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ جیهانی تۆپی پێی هه‌ژاند و ته‌نانه‌ت له كوردستانی خۆشمان خه‌ڵكی له خۆشه‌ویستی ئه‌و یاریزانه دیارده‌یه منداڵی خۆیانان ناوناوه ڕۆناڵدۆ كه من بۆ خۆم چه‌ند كه‌سێكیان لێ ده‌ناسم. ماوه‌ته‌وه بڵێین ئێستا ڕۆناڵدۆ پۆستی ئه‌ندامی ڕاپه‌ڕێنه‌ری سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی مۆندیالی 2014 ی وڵاتی به‌رازیلی پێ سپێردراوه. چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی ڕۆناڵدۆوه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رازیل له 24 – 4 – 1994 بوو به‌رامبه‌ر به ئه‌رجه‌نتین وه‌ك یه‌ده‌گی بیبیتۆ. یه‌كه‌م گۆڵی بۆ به‌رازیلی تۆمار كرد له 4 – 5 – 1994 بوو له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا. جام و نازناوه‌كانمان له‌گه‌ڵ بژمێرن تكایه له ساڵی 1993 جامی به‌رازیل له‌گه‌ڵ كرۆزیرۆ گۆڵكاری جامی سوپه‌ری به‌رازیل له ساڵی 1994 دا گۆڵكاری جامی مینێرۆ له ساڵی 1994 دا گۆڵكاری خولی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ ئایندهۆڤن له ساڵی 1995 دا گۆڵكاری خولی هۆڵه‌ندا و جامی هۆڵه‌ندا له سه‌ره‌تای وه‌رزی 1996 دا نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 1996دا باشترین یاریزانی تۆپی پێ له جیهان له ساڵی 1996 دا گۆڵكاری خولی لالیگای ئیسپانیا له وه‌رزی 1997 دا باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور له خولی لالیگادا له ساڵی 1997 دا باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 1997 دا جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئینته‌ر له ساڵی 1997دا باشترین یاریزانی ساڵ له خولی كالچیۆدا له ساڵی 1997 دا خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین بۆ باشترین گۆڵكاری ئه‌وروپا له ساڵی 1997 دا باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا له ساڵی 1998 دا باشترین یاریزانی خولی كالچیۆ له ساڵی 1998 دا له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید نازناوی خولی لالیگا له ساڵی 2003 دا و جامی كیشوه‌ره‌كان و جامێكی سوپه‌ری ئیسپانی. له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ناری به‌رازیل جامی ئه‌مریكای باشووری هه‌ڵبژارده‌كان بۆ لاوان له ساڵی 1993 دا مۆندیالی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رازیل له ساڵی 1994 دا جامی ئۆمبڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رازیل له ساڵی 1995 دا میدالیای برۆنزی ئۆڵۆمپیادی ئه‌تڵه‌نتا له ساڵی 1996 دا نازناوی كۆپا ئه‌مریكای هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مریكای باشوور له ساڵی 1997 دا نازناوی كۆپا ئه‌مریكای هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مریكای باشوور له ساڵی 1999 دا نازناوی مۆندیالی كۆریای باشوور و یابان له‌گه‌ڵ به‌رازیلدا له ساڵی 2002 دا خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزان بۆ جاری سێیه‌م له ساڵی 2002 دا خولیا و حه‌زه‌كانی دیارده په‌سه‌ندترین ئه‌كته‌ری پیاو سلڤسته‌ر ستالۆنی (ڕامبۆ - ڕۆكی) په‌سه‌ندترین خانمه ئه‌كته‌ر دیمی مۆر په‌سه‌ندترین نیگاركێش ڤینسینت ڤان كوخ په‌سه‌ندترین و جوانترین ناوی خانم ئه‌یۆن په‌سه‌ندترین ئاژه‌ڵ سه‌گ په‌سه‌ندترین وڵات بۆ ژیان به‌رازیل پاش شاری به‌رازیلیا په‌سه‌ندترین شار به‌رشه‌لۆنه تێ بینی: ڕۆناڵدۆ ته‌نها نازناوێك كه له ژیانیدا به ده‌ستی نه‌هێنا بێت نازناوی پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه. |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
ڕۆناڵدۆ لویس نازارۆ دالیما
ڕۆناڵدۆ لویس نازارۆ دالیما
Saturday, February 25, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment