ماتیاس زامه‌ر |
![]() Matthias Samme نازناو: قه‌یسه‌ری نوێ – بلدۆزه‌ری هێڵی به‌رگری له دایك بوون: 5 – 12 – 1967 دریسدن ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات له ساڵی 1985 وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی دینامۆ دریسدن به ده‌ركه‌وتووه و تا ساڵی 1990 له ڕیزی ئه‌و یانه‌یه‌دا بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا 102 یاری به درێسی دریسدنه‌وه ئه‌نجامداوه و 39 گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه تۆمار كردووه. له ساڵی 1990 و پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه له یه‌ك دابڕاوه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له ژێر یه‌ك ئاڵای فیدراڵی وڵاتی جێرمه‌نه‌كاندا ئیدی یاریزانه به تواناكانی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات بۆندی پیشه‌گه‌رییان بۆ ده‌سته‌به‌ر كرا له به‌شه خۆرئاواییه‌كه‌دا به تایبه‌تیش هه‌ردوو یاریزانان ماتیاس زامه‌ر و ئه‌ندریاس مۆله‌ر. زامه‌ر ڕووی له یانه‌ی شتوتگارت كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه دوو وه‌رز یاری كرد و وه‌ك یاریزانێكی ناسراو و به تواناش له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كینه‌كاندا یاری ده‌كرد له ماوه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ شتوتگارت به‌شداری 63 یاری كرد و 20 گۆڵی بۆ تۆمار كرد. له وه‌رزی 1992/1993 دا ڕووی له یانه‌ی ئینته‌ر میلانۆی ئیتاڵی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 11 یاری ئه‌نجامدا و 4 گۆڵی تۆمار كرد. له وه‌رزی 1993/1994 دا گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا و ئیتر درێسه ڕه‌ش و زه‌رده‌كه‌ی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی پۆشی و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌كه تا ساڵی 1998 یاری كرد و له 115 یاریدا 21 گۆڵی بۆ تۆمار كردن. له ساڵی 1998 دا به هۆی پێكانه نه‌گریسه‌كه‌وه كه 3 ساڵ پێشتر ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی میلان ماركۆ ڤان باستنی ناچار كرد له ته‌مه‌نی 31 ساڵیدا واز له یاریكردن بهێنێت به هه‌مان شێوه ماتیاس زامه‌ریشی ناچار كرد له ته‌مه‌ن 29 ساڵیدا وازهێنانی یه‌كجاری خۆی له یاریكردنی تۆپی پێ ڕابگه‌یه‌نێت كه له‌و ده‌مه‌دا پاوڵۆ ماڵدینی ئه‌فسانه‌ی هێڵی به‌رگری یانه‌ی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له باره‌یه‌وه وتی: "به بیستنی هه‌واڵی وازهێنانی زامه‌ر به ناچار و به هۆی پێكانه نه‌گریسه‌كه‌وه وه‌ك منداڵێكی بچكۆله فرمێسك به چاومدا هاته خواره‌وه، چونكه به ته‌نها ئه‌ڵمانیا و دۆرتمۆند ئه‌ویان له ده‌ست نه‌چوو به‌ڵكو جیهانی تۆپی پێ له چێژی ماتیاسی قه‌یسه‌ر بێبه‌ش بوو". زامه‌ر له نێوان ساڵانی 1985 بۆ 1990 له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵاتدا یاری كردووه و له 23 یاریدا 6 گۆڵی بۆ تۆمار كردوون. له ساڵی 1990 به دواوه تا 1997 له ڕیزی مانشافتی یه‌كگرتوودا یاری كردووه و له 51 یاریدا 8 گۆڵی تۆمار كردووه. پاش وازهێنانی له ساڵی 1998 دا زامه‌ر گه‌شتێكی كرد به ته‌واوی یاریگاكانی ئه‌وروپادا و سه‌ردانی زۆرێك له یاریگاكانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات و دواتریش سه‌ردانی زۆرێك له یاریگاكانی ئه‌وروپای خۆرئاوای كرد هه‌ر له‌و كاته‌شدا زامه‌ر سه‌رسامی خۆی به‌و شێوازی یاریكردنه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی ده‌ربڕی بوو كه له ساڵی 1998 دا هه‌ردوو نازناوه‌كانی خولی لالیگا و جامی پادشای ئیسپانیایان به ده‌ستهێنا و هیوای خواست بوو كه بتوانێت ئه‌و شێوازی یاریكردنه بگوازێته‌وه ئه‌ڵمانیا. له ساڵی 2000 به دواوه ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه كۆنه‌كه‌ی خۆی واتا بروسیا دۆرتمۆندی گرته ده‌ست و له وه‌رزی 2002 دا نازناوی خولی بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیای له‌گه‌ڵدا به ده‌ست هێنا و دوو وه‌رز پاشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا مایه‌وه و له 2004/2005 دا ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی یانه‌ی شتوتگارتی گرته ده‌ست، به‌ڵام له‌و ئه‌ركه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو هه‌ر بۆیه وازی له‌و یانه‌یه هێنا و بۆ جاری دووه‌م گه‌شتێكی تری به ئه‌وروپادا كرده‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین بۆندی گه‌وره‌ی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپای ڕه‌تكرده‌وه بۆ گرته ده‌ستی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كان. ماتیاس زامه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كینه‌كانی ئه‌ڵمانیا نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای له ساڵی 1996 دا به ده‌ستهێنا و له ساڵی 1997 شدا له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند نازناوی پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به ده‌ستهێنا له سه‌ر حسابی یانه‌ی یۆڤانتس تۆرینۆی خانمه پیره‌كه‌ی ئیتاڵیا. له ساڵی 1996 دا زامه‌ر نازناوی قه‌یسه‌ری نوێی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپای به سه‌ردا سه‌پێندرا و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵی وه‌ك باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا به ده‌ستهێنا. له وه‌رزی 2002 ڕێبه‌رایه‌تی دۆرتمۆندی كرد تا یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا، به‌ڵام نازناوه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی دۆڕاند. له ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ شتوتگارت نازناوی خولی بۆندزلیگای وڵاتی ئه‌ڵمانیای به ده‌ستهێناوه وه‌ك یاریزان و له وه‌رزی 1995/1996 له‌گه‌ڵ بروسیا دۆرتمۆند هه‌مان نازناوی به ده‌ستهێناوه‌ته‌وه. ئێستاش زامه‌ر ئه‌ندازیاری تۆپی پێی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و ئه‌و گۆڕانه چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌ی كه به سه‌ر ناسیوناڵ مانشافتدا هاتووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یاریزانی ئه‌و وڵاته په‌ره‌ی پێ ده‌درێت هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زامه‌ر و به بڕوای زۆرێك له پسپۆڕان و له پێش هه‌موانیشه‌وه قه‌یسه‌ری گه‌وره فرانز بیكنباوه‌ر زامه‌ر خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ڕزگار كردنی تۆپی پێی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه له چه‌ق به‌ستن و له قاڵبدان وه‌ك تۆپی پێی ئینگلته‌را. له ئێستاشدا زامه‌ر بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا نوێ كردۆته‌وه كه خۆی له ساڵی 2006 وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیای له ئه‌ستۆدایه و دۆزه‌ره‌وه‌ی به‌هره‌مه‌نده‌كانی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌دا كه دیارترین و ناسراوترینیان (مانوێل نۆیه‌ر و تۆماس مۆله‌ر و تۆنی كروس و هۆڵگه‌ر باتشتوبه‌ر و مه‌سعود ئۆزێل و سامی خزێره) و چه‌ندان و چه‌ندان ناوی ترن. به‌م دواییانه‌ش ناوبراو سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه له‌گه‌ڵ یواكیم لۆوفی ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانیادا قاییل بوو بۆنده‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه كه خۆی له ساڵی 2013 دا كۆتایی پێ ده‌هات تا ساڵی 2016. |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
ماتیاس زامه‌ر
ماتیاس زامه‌ر
Monday, February 20, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment