کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ |
![]() یەکێک لە سێ پاڵێوراوەکەی بە دەستھێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠١١ یە ھاوشان لەگەڵ چاڤی ئیسپانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە یانەی بەرشەلۆنە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناو -کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە دایکبووی – ٥\٢\١٩٨٥ شوێنی لە دایکبوون- مادێرا، پورتوگال شوێنی یاری – ھێرشبەر – لاکان کێش- ٨٠ کیلۆ گرام باڵا- ١٨٥ سم ڕەگەزنامە – پورتوگالی ڕۆناڵدۆ لە بنەماڵەیک لە دایکبووە کە خاوەنی برایەک و دوو خوشکە یەکێک لە خوشکەکانی بە یەکێک لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی وڵاتی پورتوگال ھەژمار دەکرێت ، ڕۆناڵدۆ ھەر لەو ساتەوەی منداڵ بوو لە ناوچەکەیان کەسێکی وەکو ئەمی تێدا نەبوو گرنگی بە تۆپی پێ بدات ، ئەوەبوو چەند دۆرزەرەوەیکی یاریزانانی تۆپی پێ چاودێری کریستیانۆیان کرد . ڕۆناڵدۆ تەمەنی ٨ ساڵ بوو کاتێک لە نێو تیپی دووەمی بەنفیکا یاری دەکرد بەڵام ساڵی ١٩٩٥ بە بەرچاوی باوکیەوە یەکەم بۆندی لە ناوەندی پێگەیاندنی یاریزانە پیشەگەرەکان مۆر کردو دوای بەدەستھێنانی سێ نازناو و ھەروەھا نازناوی ( سی دی ناشیوناڵ ) و گۆڵکاری خولی یاریزانە دەرکەوتوەکان ، کریستیانۆ یەکەم بۆندی پیشەگەری لە گەڵ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە ئیمزا کرد کە تاوەکو ئێستا بڕەکەی نەزانراوە . لە سپۆرتینگ لە ئەکادیمیای یانەکەوە دەستی بە یاری کردن کرد تاوەکو ئاستی تەمەنەکان و تیپی دووەمی بڕی و گەیشتە تیپی یەکەم و ئەوەبوو لە یەکەم یاری توانی دوو گۆڵ بکات و لەو کاتەوە ببێتە جێگە سەرنج و ئەوەبوو شارەی کاپتنی بۆ ھەڵبژاردەی پورتوگال لە پاڵەوانێتی لاوان لە قۆڵ کرد . یچەکەم کەس لە دەرەوەی پورتوگال بە بەھرەکانی ئەم یاریزانی جێرارد ئۆلیەی ڕاھێنەری ئەو کاتی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بوو بەڵام لیڤەرپول ڕەتیکردەوە بۆندی لە گەڵ بکەن بەو پێەی تەمەنی ١٦ ساڵ بوو ، بەڵام ھەلەکە بۆ مانچستەر ڕەخسا کاتێک لە یارییەکی دۆستانە سپۆرتینگ و مان بە یەک گەیشتن ئیدی ڕۆناڵدۆ بووە جێگەی شۆکی سێر . ڕونالدو لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ بۆندێکی لە گەڵ یانەی مانچستەر بە بڕی ١٢،٢٤ ملیۆن جونیەی ئیستەلینی بەست لە ساڵی ٢٠٠٥ لە گەڵ ئەو یانە بە باشترین یاریزانی لاوی خولی ئینگلتەرا دەستنیشانکرا و ساڵی ٢٠٠٦ نازناوی کەسێتی ساڵی بەریتانیای پێدرا ساڵی ٢٠٠٧ بە موچەی ١٢٠ ھەزار جونیەی ئیستەرلینی ھەفتانە بۆندەکەی بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە گەڵ مانچستەر درێژ کردەوە وەرزی ٢٠٠٦ \ ٢٠٠٧ بووە سێھەم باشترین یاریزانی جیھان لە وەرزی ٢٠٠٧ -٢٠٠٨ توانی ٤٢ گۆڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان تۆماربکات لە ٢ی دیسمبری ٢٠٠٨ ڕۆناڵدۆ توانی ببێتە یەکەم یاریزانی مانچستەر یونایتد لە دوای بێست کە ببێتە خاوەنی تۆپی ئاڵتونی و ھەروەھا نازناوی باشترین یاریزانی لە ڕۆژی ١١ یونیو ٢٠٠٩ یانەی مانچستەر یونایتد ئەو بۆندەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پەسەند کرد کە بڕی ٨٠ ملیۆن جونیەی ئیستەرلینان بۆ کڕینی ڕۆناڵدۆ تەرخانکردبوو لەو کاتەوە تا ئەم چرکە ساتە دۆن مەدریدیە. ھەر لەیەکەم وەرزی کریستیانۆ سەرسەڕھێنەرانە بوو توانی ببێتە یەکێک لە گۆڵکارانی لالیگا ھەروەھا گۆڵکاری یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ٧ گۆڵ ![]() لە گەڵ پورتوگالدا ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری ڕەسمی لە ٢٠\٨\٢٠٠٣ دژی کازاخستان ئەنجامداو نوێنەرایەتی پورتوگالی کرد لە ئۆڵۆمپیادی ئەسینادا ھەروەھا لە پێکھاتەی یۆرۆشدا لە ھەمان ساڵ تاوەکو ئەو کاتەی پوروتوگال لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بوو ڕۆناڵدۆ ئاستێکی جوان و بەرزی لەو مۆندیالەش پێشکەش کردو لە ساڵی ٢٠١٠ یش لە ئەفەریقای باشووری ڕابەری یەکەمی ھەڵبژاردەکەی بوو لە جامی جیھانیدا . بە دووەم کاپتنی ھەڵبژاردەکەش دادەنرێت لە دوای نونو گۆمێز. ![]() ژیانی تایبەت ھەر لە مناَڵیەوە لەسەر دۆن دەگەڕێنەوە خوازیاربووە ببێتە یاریزانێکی ناوداری تۆپی پێ ، سەرباری ئەوەی حەزێکی زۆری بە موزیک و سەماو چونە نێو یانەکانی شەوان ھەیەو ئەمەش چەند نمونەیەکە لە سەر کێشیەکانی ژیانی . لە ٧ سبتمبر ٢٠٠٥ دایکی کۆچی دوایی کردوو ئەگەرچی ویستی لە گەڵ مانچستەر بەشداری یاری یانەکەی بکات بەڵام سێر مۆڵەتی داییەو دۆنیش گەڕاییەوە وڵاتەکەی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ پۆلیسی بەریتانیا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بانگھێشتی کرد بەڵام بە ھۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو لەسری بەخشرا لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕووی لە ئەندونسیا کرد بە تا سەردانی ناوچە زەرمەندەکانی شەپۆلی تسۆنامی بکات ئەوە بوو بە بڕی ١٢٠ ھەزار دۆلاری ئەمەریکی ھاوکاری لێقەوماوانی کرد . ڕۆناڵدۆ لە چەندین شوێنی جیاواز خاوەنی ڤێلای گرانبەھاو ئۆتۆمبیلی بە نرخەو گرێبەستی زۆرێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیھانی قۆرخ کرد ![]() ئەمەش نازناوەکانێتی لە گەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنەو مانشستر یونایتد سوپەر لیگا سبورتیگ لشبونە ٢٠٠٢ جامی یەکێتی ئینگلتەرا FA CUP مانشستر یونایتد ٢٠٠٤ جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا مانشستر یونایتد ٢٠٠٦,٢٠٠٩ پریمەرلیگ مانشستریونایتید ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا مانشستر یونایتد ٢٠٠٧, ٢٠٠٨ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مانشستریونایتید ٢٠٠٨ جامی جیھانی یانەکان مانشستر یونایتد ٢٠٠٨ جامی براڤۆ مانشستریوناییتد ٢٠٠٤ باشترین یاریزانی لاوی ئینگلتەرا مانشستریونایتید ٢٠٠٥, ٢٠٠٦ باشترین یاریزانی وڵاتی پورتوگال مانشستریونایتید ٢٠٠٦, ٢٠٠٧ باشترین یاریزانی پریمەرلیگ مانشستریونایتید ٢٠٠٧ خەڵاتی دووەمی تۆپی ئاڵتونی مانشستریونایتد ٢٠٠٧ سێھەم باشترین یاریزانی جیھان مانشستریونایتد ٢٠٠٧ گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان مانشستریونایتد ٢٠٠٨ پێڵاوی ئاڵتونی مانشستریونایتد ٢٠٠٨ باشترین یاریزانی خولی یانە پاڵەوانەکان مانشستریونایتد ٢٠٠٨ باشترین ھێرشبەری خولی یانە پاڵەوانەکان مانشستریونایتد ٢٠٠٨ باشترین یاریزانی جیھان ڕاپرسی ئایی ئەی ئێف مانشستریونایتد ٢٠٠٨ تۆپی ئاڵتونی مانشستریونایتد ٢٠٠٨ باشترین یاریزانی جیھان مانشستریونایتد ٢٠٠٨ لە گەڵ ڕیال مەدرید دووەمی لالیگای ئیسپانیا ٢٠٠٩-٢٠١٠ ، ٢٠١٠،٢٠١ دووەم باشترین یاریزانی جیھان بە پێی FIFaPro گۆڵکاری خولی ئیسپانی ٢٠١٠-٢٠١١ خاوەنی پێڵاوی ئاڵتونی ٢٠١٠-٢٠١١ ![]() |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
Saturday, February 25, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment